حاسڵاتی یەکەمی ئەمڕۆ

ئیسرائیل شەش ملیاری قەرز کردووە و دڵۆپێک سووتەمەنیشی نییە

+964

رۆژنامەی فاینانشال تایمز: ئیسرائیل بڕی شەش ملیار دۆلاری قەرزکردووە بۆ پێویستی شەڕەکەی غەزە، ئەو بڕە پارەیەش لە چەند گەورە وەبەرهێنێکی نێودەوڵەتی وەرگیراوە.

ئەبو عوبەیدە وتەبێژی قەسام دەڵێت: خۆمان ئامادەکردووە بۆ شەڕێکی درێژخایەن لە غەزە، ئیسرائیل رۆژ بە رۆژە زیانەکانی زیاتر دەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە غەزە دەڵێت: لە ناو نەخۆشخانەی شیفا لە نێوان حەوت بۆ 10 هەزار کەس هەن، بەڵام ئەو خواردنەی رێگەدراوە بێتە ژوورەوە تەنیا بەشی 400 کەس دەکات.

سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل دەڵێت: رێگە نادەین تەنانەت یەک دڵۆپ سووتەمەنی بگاتە غەزە تا ئەو کاتەی بە تەواوی حەماس لەناو دەبەین.

بەڕێوەبەری سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس ئابووریی ئیسرائیل و فەلەستین وێران دەکات و کاریگەری دەبێت لەسەر ئابووری میسر و لوبنان و ئەردەنیش.

پاپای فاتیکان ئەم هەفتەیە لەگەڵ کەسوکاری دیلەکانی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە و پاش ئەوەش بە جیا لەگەڵ نوێنەری دانیشتوانی غەزە کۆدەبێتەوە و لە چارەسەرێک دەگەڕێت بۆ بارودۆخەکە.