هونەرمەندی میللی ئارام شەیدا وا دەڵێت

“بەهۆی تەمەن و قەیرانەوە دوور کەوتوومەتەوە و لە وتنی هەندێک وشە پەشیمانم”

964+

دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان و بێدەنگی هونەرمەندی میللی ئارام شەیدا، بە گۆرانیەکی تایبەت بۆ یادی سلێمانی دەگەڕێتەوە و هۆکاری بێدەنگیشی بۆ 964 ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ لە تەلاری هونەری سلێمانی بەبۆنەی یادی 239 ساڵەی دروست بوونی سلێمانییەوە ئارام شەیدا و چەند هونەرمەندێکی دیکە ئاهەنگێکی گەورەیان سازکرد و بۆ یەکەمجار ئارام شەیدا گۆرانیەکی بۆ سلێمانی پێشکەش بە 964 و هەوادارانی کرد.

ئارام شەیدا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، ” خەڵک لە قەیراندایە و بێتاقەتە بۆیە کەمتر دەردەکەوم و لە سۆشیال میدیاش ئاکتیڤم نەماوە، بەڵام دانیشتنەکان وەک جاران ماون”

ئارام شەیدا کەمتر گۆرانی و بەرهەمی تایبەت بڵاودەکاتەوە و زیاتر لە کۆبوونەوە و دانیشتنە تایبەتەکان دەردەکەوێت و وەک خۆی دەڵێت، هەندێک جار گۆرانییەک دەڵێت و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەیە کە خۆی هۆکارەکەی نازانێت.