بۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ 300 ماڵی ناحیەی بالیسان دانرا

ژووری هەواڵ

لە ناحیەی بالیسان پرۆژەیەکی ئاو جێبەجێکرا کە لە رێگەی بۆری، ئاوی خواردنەوە دەگەیەنێت بە دەیان ماڵ.

پرۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی توتمە، لە ماوەی دوو مانگ و 11 رۆژدا جێبەجێکراوە رۆژی پێنجشەممە، 16.11.2023 تەواو کرا.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، هەموو ئەو بۆریانە نۆژەنکرانەوە کە بەکاردەهاتن بۆ گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بە زیاتر لە 300 ماڵ.

پرۆژەکە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر جێبەجێکراوە و گوژمەکەی 138 ملیۆن و 406 هەزار و 250 دینار بووە.

“پێکهاتەکای پڕۆژەکە پێکدێت لە گۆڕینی بۆریی پۆلی ئەثیلین بۆ بۆریی دەکتایل لەنێوان حەوزی توتمە و حەوزی دووەمی بالیسان درێژ دەبێتەوە و زیاتر لە 300 ماڵ لێی سوودمەند دەبن”، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وا دەڵێت.