964+
لە پێنجوێن دۆزراوەتەوە
نزیکەی سێ هەزار دۆلاری بە فێڵ لە کەسێک وەرگرت و دەستگیرکرا
964+
پێشەوا محەمەد
بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان و پێنجوێن کەسێکیان لە پێنجوێن دەستگیر کردووە کە فێڵی لە کەسێکی دیکە کردووە و دوو هەزار و 900 دۆلاری لێسەندووە.
پۆلیسی سلێمانی ئەمرۆ هەینی 17.11.2023 بڵاوی کردووەتەوە، هاوڵاتییەک سکاڵای کردووە، کە بە فێڵ بڕی دوو هەزار و 900 دۆلاری لێ وەرگیراوە و ئاسەواریشی دیار نەماوە.
پۆلیسی دەربەندیخانیش دەکەوێتە خۆی و بە هاوکاریی پۆلیسی پێنجوێن لەوێ دەستگیری دەکەن.
بەگوێرەی راگەیەنراوی پۆلیسی سلێمانی “ئەو کەسە ناوی (ک، ج، ق)ـە و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە”.
دەستگیرکردنی ئەو کەسە لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممە 15.11.2023 لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڕێیەکی دەستگیر کرا، پۆلیس ئەوکاتە وتی، بارهەڵگرێکی بە فێڵ لە هاوڕێکەی وەرگرتووە و فرۆشتوویەتییەوە.