دیمەنی شاری دهۆک دەردەکەوێت - وێنە: 964
شەش رۆژ بوو دیار نەمابوو
گەنجە ونبووەکەی دهۆک بە مردوویی دۆزرایەوە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
دوای شەش رۆژ لە بێ سەروشوێن بوونی، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئەو گەنجە لە هەیکەلێکی باڵەخانەی تەواو نەکراو لە سەنتەری دهۆک بە مردوویی دۆزرایەوە.
گەنجەکە تەمەنی 37 ساڵە خێزاندارە و باوکی کچێکە، ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەکی حەی شورتەی دهۆک تەرمەکەی دۆزرایەوە.
هێمن سلێمان، وتەبیژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دهۆک بە 964ی وت، گەنجەکە پیشەی پێشمەرگەیە و شەش رۆژ لەمەبەر ون بوو، لەو کاتەوە لێکۆڵینەوە و بەدوا گەڕان دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ بەهاوکاری خەڵک لە هیکەلی باڵەخانەیەکی تەواونەکراو دۆزرایەوە.
بەوتەی هێمن سلێمان لە راپۆرتی پزیشکیدا هیچ ئاسەواریکی کوشتن لەسەر لاشەی دیار نەبووە، ئەو شوێنەی ئەو لێی مردووە ئاوی لێ کۆبووەتەوە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی