دوو گەنج بوون

10 سەر مەڕیان لە باتیفا دزی و لە ئاکرێ فرۆشتیانەوە

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوو کەس بەتۆمەتی دزینی ژمارەیەک سەر مەڕ لە قەزای باتیفا دەستگیرکران، پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، “ئەوانە دوو گەنج بوون، دوای دزییەکە مەڕەکانیان فرۆشتووە”.

رووداوی دزییەکە ماوەیەک پێش ئێستا رویدابوو، دوو گەنجی قەزای باتیفا هەستابوون بە دزینی زیاتر لە 10 سەر مەڕ، و دواتر بۆ قەزای ئاکرێ مەڕەکانیان گواستبوویەوە، تا لەوێ فروشتبوویان، بۆ ئەوەی کەس پێیان نەزانێت، ئەمە بەپێی وتەی پۆلیسی زاخۆ.

ئەو كەسەی 150 سەر مەڕەكەی دزیبوو دەستگیركرا

ئەو كەسەی 150 سەر مەڕەكەی دزیبوو دەستگیركرا

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.11.2023، بە 964ی وت، “دوای بەدواداچوونێکی زۆر، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی قەزای باتیفا توانییان ناسنامەی هەردوو گەنجەکە ئاشکرابکەن و دەستگیریان بکەن، دواتر لەلایەن دادوەری ئیشکگر رادەستی دادگای لێکۆڵینەوە کراون”.

بەوتەی وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بێت، هەردوو گەنجەکە بەرامبەر دادوەر دانیان بە تاوانەکەیان ناوە، ئەوەشی وت، “سەرجەم ئەو پارەی لە ئەنجامی فرۆشتنی مەڕەکان دەستیان کەوتووە، رادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە و هێزەکانیان دەستیان بەسەردا گرتووە، گومانمان هەیە ئەو دوو کەس لە تاوانی دیکە تێوەگلابن”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا