کریستیانۆ رۆنالدۆ. یاریزانی یانەی نەسری سعودی. وێنە:CNN
جارێ هەر بیرۆکەیە
رۆناڵدۆ به‌شداریی چامپیۆنزلیگ ده‌كات؟
964+
سۆما حه‌كیمزاده
ئایا ڕۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە چامپیۆنزلیگی ئەوروپا؟، ئه‌مه پرسیارێكه ئه‌مڕۆ له میدیاكان و ناوه‌نده وه‌رزشییه‌كان ده‌كرێت.
پێشهاتێكی نوێ هه‌یه و بڕیاره وه‌رزی داهاتووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، چامپیۆنزلیگ، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و یه‌كێك له‌وانه زیادكردنی ژماره‌ی تیپه‌كانه بۆ 36 یانه.
هاوكات فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ند تیپێكی دەرەوەی ئەوروپا بانگهێشتی خوله‌كه بكات.
سایتی سپۆرت میدیای ئیتالیا رایگەیاند، فیدراسیۆنی ئه‌وروپا له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی بیرۆكه‌كه‌ی، بە فەرمی یانەی نەسڕی سعودی بانگهێشت ده‌کات بۆ بەشداریکردنی لە وه‌شانی نوێی چامپیۆنزلیگ له وه‌رزی داهاتوودا.
ئه‌مه‌ش وا ده‌كات رۆناڵدۆ جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه چامپیۆنزلیگ و له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ به‌شداریی بكات.