پارکێکی نوێ لە هەولێر کرایەوە. فۆتۆ: پەیجی پارێزگای هەولێر
یەک ملیار دینار
پاركێكی نوێ له هه‌ولێر كرایه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له هه‌ولێر پاركێكی نوێ بۆ هاوڵاتیان كرایه‌وه، كه رووبه‌ڕه‌كه‌ی 12 هه‌زار مه‌تر دووجایه، پارێزگاریی هه‌ولێریش ده‌ڵێت بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیانه.
پاركه‌كه ناوی ” پەلاتینک”ـه، كه به مانای په‌پووله دێت و ده‌كه‌وێته شه‌قامی 100 مه‌تری له نزیك شوقه‌كانی شه‌هیدان.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، پاركه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ڕی 12 هه‌زار مه‌تر دووجا و به گوژمه‌ی یه‌ك ملیار دینار دروست كراوه.
وتیشی، پاركه‌كه بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیانه و سه‌دان گوڵ و داری جوانی تێدایه، جگه له‌وه‌ش هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ جوانكردنی شار و زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی و پاكڕاگتنی ژینگه.
پاركه‌كه ئێواره‌ی سێشه‌ممه له رێوڕه‌سمێكدا به رووی هاوڵاتیاندا كرایه‌وه.