باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
سەرۆکی نوێ دەستنیشان دەکرێت؟
په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ حه‌لبوسی كۆده‌بێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی ئه‌مڕۆ چوارشەممەی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دادگای فیدراڵی به بڕیارێك كۆتایی به ئه‌ندامیه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هێنا.
ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق بڵاویكرده‌وه، پەرلەمانی عێراق بەرنامەی بۆ دانیشتنی ئه‌مڕۆ چوارشەممە دیاریی کردووە، كه تێیدا بڕیاره دەنگ بده‌ن لەسەر پرۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای مانەوەی بیانییەکان بە ژمارە 76ـی ساڵی 2017 کە لەلایەن لیژنەی یاسایی و ئاسایش و بەرگری ئامادە کراوە، لەگەڵ دەنگدان بۆ سەرۆکی داواکاری گشتی و دەستەی سەرپەشتیاری دادوەری.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كردووه، لە کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا، كه بڕیاره له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت، دەنگ لەسەر پرۆژەیاسایەکی لیژنەکانی تەندروستی و پەیوەندییەکانی دەرەوە و پرۆژەیاسایەکی دیكه‌ی لیژنەی یاسایی لە بارەی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان ژمارە 31ـی ساڵی 2019 دەدرێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه دوێنێ سێشەممە دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق، له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتار له‌یس دوله‌یمی، بڕیاری كۆتاییهاتنی ئه‌ندامیه‌تیی محەممەد حەلبوسیی له په‌رله‌مان دا، به‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیشی له ده‌ست دا.
لەگەڵ ئەوەشدا بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی خۆی بێت، پەرلەمانی عێراق لە یەکەم دانیشتنی پاش نەمانی سەرۆک لە پۆستەکەی بە هەر هۆکارێک، دەبێت بە زۆرینەی دەنگ شوێنەکەی پڕبکرێتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کارەکەی دوورخرایەوە
مادەی 12ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، لە سێ بڕگەدا ئاماژە بە بۆشایی یاسایی کردووە لە دەستەی سەرۆکایەتییەکەی، لە بڕگەی سێیەمدا دەڵێت، پاش نەمانی سەرۆک لە پۆستەکەی بەهەر هۆکارێک، دەبێت لە یەکەم دانیشتن‌دا بە زۆرینەی دەنگ، کەسێک وەک جێگرەوەی هەڵببژێردرێت، ئەمەش پاش رێکەوتنی سەرجەم کوتلەکان.
دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، دوێنێ بە 964ی وت، سەرۆکی پەرلەمان لە کوتلەی سوننەکانە، دەبێت ئەوان کەسێک پێشنیار بکەن و پاشتر رێککەوتنی سیاسی سەرجەم هێزەکانیشی لەسەر بکرێت.