نەشتەرگەری بۆ دەکرێت

پانکە لە ناو پۆل کەوت و قوتابییەکی بریندار کرد

هیڤی دێوالی – دهۆک

به‌هۆى كه‌وتنى پانکەی سەقفی پۆلێك لە یەکێک لە قوتابخانە ناحکومییەکانی قەزای ئاکرێ، قوتابییه‌کی کچ بریندار بوو.

ئەمڕۆ سێشەممە لە قوتابخانەی ناحکومی “برایان”ـى بنەڕەتی لە ناوەندی ئاکرێ، ئه‌مه‌ روویداوه‌.

نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ بە 964ـى وت، ئەمڕۆ قوتابییه‌کی کچ لە یەکێک لە قوتابخانەکانی ناحکومی بریندار بوو، بەهۆی ئەوەی پانکە کەوتووە بەسەریدا.

وتیشی “لووتی شکاوە و چارەسەری لە نەخۆشخانەی ئاکرێ وەرگرتووە، بەڵام پێویستی بە نەشتەرگەری جوانکارییە”.

ئاماژەى بەوەش کرد، دوای وەرگرتنی چارەسەری، لەلایەن خێزانەکەی بردراوە بۆ پارێزگای دهۆک، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى جوانکاری بۆ بکرێت.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن