زۆربەی دێھاتەكانی نێوان بۆكان و مەھاباد كوێستانن
+964
سولەیمان رەحیمی
بە ھۆی ئەوەی زۆربەی دێھاتەكانی نێوان بۆكان و مەھاباد كوێستانن، رنینی باخە سێوەكانیان دەكەوێتە دووەم مانگی پاییز.
ھەرچەند ئەمساڵ بە ھۆی داخستنی رێگای ھەناردەكردنی میوە بۆ دەرەوەی وڵات لە لایەن حكومەتەوە، نرخی بەروبوومی جوتیاران و باخداران زۆر دابەزیوە و ھەندێ جار تێچووی زیاترە لە داھات، بەڵام بە ناچاری دەبێت باخەكان بڕنن و بیبەن بۆ ساردخانە.
ئەوەی گرنگە بەرچاویی رۆڵی ژنانە لە سێوڕنیندا، كە شانبەشانی پیاوان كار دەكەن.