سۆدیۆم
بەبێ دەرمان
خواردنی سۆدیۆم کەمبکەنەوە و زەختە زۆرەکەشتان مەهێڵن
964+
ئەحمەد مستەفا
پسپۆرێکی ئەمریکی توێژینەوەیەکی کردووە و دەڵێت، “ئەمە یەکەم توێژینەوەیە کە دەریدەخات ئەو کەسانەی پێشتر دەرمانی پەستانی خوێن”زەخت”یان خواردووە، دەتوانن پەستانی خوێنیان زیاتر دابەزێنن بە سنووردارکردنی خواردنی سۆدیۆم”.
گرنگترین ئەو خۆراكانەی ڕێژەیەكی زۆری سۆدیۆمیان تێدایە بریتین، لە دۆشاوی تەماتە، گۆشت و سەوزە لە قوتوونراوەكان، هاڕاوەی كاری و ماسی وشككراو، لە بری ئەو خۆراكانە پێویستە ئەو سەوزە و میوە و خۆراكانە بەكاربێنیت، كە رێژەیەكی كەمی سۆدیۆمیان تێدایە.
توێژەر نۆرینا ئالن، مامۆستای پزیشکی خۆپارێزی لە زانکۆی نۆرس وێسترن ئەمریکی خاوەن توێژینەوەکە، تاقیکردنەوەی لەسەر ژمارەیەک نموونە لە کەسانی توشبوو کردووە، لە هەفتەی یەکەمدا، بەشداربووان تەنیا 500 میلیگرام خوێیان خواردووە، بەپێی توێژینەوەکە، دابەزینی پەستانی خوێن لە کاتی خۆراکی کەم سۆدیۆمدا خێرا بووە.
توێژینەوە: تەماشاکردنی شاشەکان توانای وەچەخستنەوە کەمدەکاتەوە
ئالن روونی کردووەتەوە، “بەبێ گوێدانە دەرمان، بۆمان دەرکەوتووە کە لە نێوان 70 بۆ 75%ی خەڵک ئەگەری دابەزینی پەستانی خوێنیان هەیە ئەگەر سۆدیۆم لە خۆراکیان کەم بکەنەوە”.
زۆرجار بەرزی پەستانی خوێن بە “بکوژی بێدەنگ” ناودەبرێت، بەو پێیەی نابێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی، تاکە رێگە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئایا تووشی نەخۆشییەکە بوویت، پشکنینە.
بەڵام بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کاریگەری لەسەر یەک لە هەر سێی کەسی پێگەیشتوو هەیە لە سەرانسەری جیهاندا، هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ و سستبوونی دڵ و تێکچوونی گورچیلە و جەڵتەی مێشک، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ساڵی کە لە 2023 بڵاویکردووەتەوە.