رۆیتەرز: حەماس ئامادەیە 70 کەس ئازاد بکات

+964

ژووری هەواڵ

خاچی سوری فەلەستینی دەڵێت: تاکە مۆلیدەی کارەبای نەخۆشخانەی ئەمەل لە خانیونس لەکار کەوتووە، بە هۆیەوە 90 نەخۆش و نۆ هەزار ئاوارە ژیانیان لە مەترسیدایە.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت بەشی پێویست سوتەمەنییان رەوانەی نەخۆشخانەکان کردووە، بەڵام تیمی نەخۆشخانەکان ئامادەنین وەریبگرن، حەماسیش ئەمە رەت دەکاتەوە دەڵێ راست نییە.

وەزیری دارایی ئیسرائیل دەڵێت تاکە چارەسەری مرۆیی بۆ بارودۆخی غەزە ئەوەیە، کۆچی ئارەزوومەندانەی هاوڵاتیانی عەرەب بۆ وڵاتانی جیهان دەست پێ بکات.

هیومان رایس وۆچ رایگەیاند: دەبێ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەربەخۆ پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوانەی لە غەزە روودەدەن.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: حەماس ئامادەیی نیشانداوە 70 ژن و منداڵی دیل ئازاد بکات، بەو مەرجەی ئیسرائیل پێنج رۆژ شەڕ رابگرێت، بەڵام ئیسرائیل هێشتا رازی نییە.

لویس ئیناسیۆی سەرۆکی بەرازیل دەڵێت: ئەوەی حەماس کردی کارێکی تیرۆریستی بوو، بەڵام ئەوەی سوپای ئیسرائیلیش دەیکات هیچی لەوە کەمتر نییە.