لە دزڵی و نەوسودەوە دەیهێنن

گوێزی هەورامان کەمە و دوو قات بەرزبووەتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

بە فرۆشیارێکی جادەی سابونکەرانم وت لە سلێمانی، دەنگوباسی گوێزی ئەمساڵ، وتی هەورامانی خۆمان گوێزی هەر نییە و ئەوەشی ئێستا هەیە لە هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاوردەی دەکەین و نرخەکەشی دووقات بووە.

بەوپێیە بێت، ئەوان پێشتر بە نرخی کۆ، یەک کیلۆ گوێزیان بە چوار هەزار بۆ چوار هەزار و 500 دینار دەفرۆشت، بەڵام ئێستا بە هەشت هەزار دینار دەیفرۆشن، تا دەگات بە کڕیاریش کیلۆی دەبێت بە نۆ هەزار دینار.

ئەمڕۆ سێشەممە 14.11.2023، زمناکۆ مەهدی خاوەن فرۆشگەی نەوسود بۆ 964 ئەوەی وت، لە هەورامانی باشووری کوردستان، بێ ئاوی و گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری زۆری لەسەر کەمبوونەوەی بەرهەمی گوێز کردووە، بازرگانەکان دەچن لە ناوچەکانی دزڵی و نەوسودی رۆژهەڵاتی کوردستان گوێز بۆ سلێمانی دەهێنن.

قسەکانی وای دەرخست، سەرەڕای کەمبوونەوەی رێژەکەی، بەڵام خواست لەسەری هەر زۆرە، بۆیە وتیشی، “کاکڵە زەرد و کاکڵە پڕ، تامێکی خۆش و پر چەوری هەیە ئەم جۆرەیان خواستی زۆری لەسەرە و زۆرینەی مشتەرییەکانمان لەو جۆرە گوێزە بەکاردەهێنن”.

گوێزی ته‌ڕى خۆماڵى گه‌یشته‌ بازاڕی دهۆک

گوێزی ته‌ڕى خۆماڵى گه‌یشته‌ بازاڕی دهۆک