چالاکیەکان لەورۆژەدا چین؟

ئەمڕۆ 239 ساڵە سلێمانی دروست بووە

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ 14.11.2023، 239 ساڵ تێپەڕ بوو بەسەر دروستبوونی شاری سلێمانی و چەندان چالاکی لەم رۆژەدا لەشارەکەدا بەڕێوەدەچن.

لەو چالاکیانەی کە پێشکەشدەکرێن لە بوارەکانی فەرهەنگ و کولتور و هونەر و زۆر بابەتی دیکە دەبێت لە کات و شوێنی جیاوازدا.

یەکێک لەو شوێنانەی کە چالاکی یادی سلێمانی لێ بەڕێوە دەچێت بە شێوەیەکی فەرمی باخی گشتی سلێمانییە.

لە باغی گشتی چالاکییەکان لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی دەستپێدەکات تا 6:00ـی ئێوارە چەند چالاکیەکی جیاواز بەڕێوەدەچن.

چالاکیەکانی باخی گشتی پێکهاتون لە پێشانگای پەرتوک، ئەدەبی، نمایشکردنی خواردنە کوردەوارییەکان، یادگەی شارێك، چالاکی منداڵان و لە دوابەدوای چالاکیەکانیش لە کاتژمێر 6 یاری ئاگرین دەتەقێندرێت.

لە چالاکیەکانی دیکەی تایبەت بە یادی سلێمانی، لە کاتژمێر 3:00ـێ عەسر بڕیار بوو یاری تۆپی پێی نێوان رۆژنامەنوسان و هونەرمەندان لە مەلعەبەکەی سلێمانی بەڕێوە دەچێتبەڵام بۆکاتێکی نادیار دواخراوە بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە. .

هەروەها جگەلە چالاکی لەبەردەرکی سەرای سلێمانی کاتژمێر 7:00ـی ئێوارەش کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیکی هونەرمەندان لە هۆڵی تەلاری هونەر بەڕێوەدەچێت.

سلێمانی لە ساڵی 1784 لەسەر دەستی بابانییەکان بونیادنراوە و پایتەختی ئیمارەتی بابان بووە و ئێستاش پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی کوردستانە