گه‌رمیان پاكترین ناوچه‌ی قوربانى مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی ئامارێك كه‌ ده‌زگاى گشتى كاوبارى مین، بۆ 964ـى ناردووه‌، ئیداره‌ى گه‌رمیان پاكترین شوێنه‌ بۆ قوربانیانى مین و ته‌قه‌مه‌نى و به  جۆرێك له‌ ماوه‌ى نۆ مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هیچ كه‌سێك نه‌بووه‌ته‌ قوربانى مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان.

ئاماره‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ تاوه‌كو كۆتایی مانگى ئه‌یلول له‌ هه‌رێمی كوردستاندا 10 كه‌س به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نى گیانیان له‌ده‌ستداوه ‌و 11 كه‌سیش بریندار بوونه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ برینداره‌كان له‌ ره‌گه‌زى مێیه‌.

له‌ سنوورى هه‌ولێر دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه ‌و چوار كه‌س برینداربوونه‌، له‌ دهۆك پێنج بریندار و كه‌سێكیش گیانى له‌ده‌ستداوه‌، له‌ سلێمانى پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه ‌و دوو كه‌سیش بریندار بوونه‌، له ‌هه‌ڵه‌بجه‌ش ته‌نیا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

10 كه‌س له‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووى 18 ساڵیی و هه‌شت له‌ برینداره‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا سێ له‌وانه‌ى بریندار بوونه‌ ته‌مه‌نیان له‌خوار 18 ساڵییه‌وه‌یه‌.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ له‌ سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان له ‌ماوه‌ى ئه‌م نۆ مانگه‌دا نه‌ هیچ كه‌سێك بریندار بووه‌ و نه‌ گیانیشیان له‌ده‌ستداوه‌.

گه‌رمیان پاكترین ناوچه‌ی قوربانى مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌

15 كێڵگه‌ی مین به‌ پاككراوه‌یی راده‌ستى جوتیارانى نا...

15 كێڵگه‌ی مین به‌ پاككراوه‌یی راده‌ستى جوتیارانى ناحیه‌ى شوان كرایه‌وه‌

ده‌زگاى مین هێله‌گێكى گولـله‌به‌ندى تاقیكرده‌وه‌

ده‌زگاى مین هێله‌گێكى گولـله‌به‌ندى تاقیكرده‌وه‌