بووەتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
ئاهەنگی شاهانەی کچە کوردێک هەرای ناوەتەوە
964+
پەری ساڵح
ئاهەنگی شاهانەی خانمە مەیکەپ ئارتێست و گۆرانیبێژی بەناوبانگی سوریی بە رەگەز کورد، دەبێتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە.
نارین لەسەر فەرشی سور دوای سێ ساڵ خۆشەویستی لەلایەن کوڕە سەرمایەدارێکەوە بەناوی رامی ئیلیاس بەشێوازێکی رۆمانسی و لەسەر فەرشی سور لە دوبەی داوای هاوسەرگیری لێکرا.
ساتی تۆمارکردنی ئەم ڤیدیۆیە دەگەڕێتەوە بۆ 6ی ئۆکتۆبەر و بەهۆی رووداوەکانی فەلەستینەوە دوایانخستووە.
نارین بیوتی 23 ساڵ تەمەنیەتی و لە شاری حەلەبی سوریا لەدایکبووە و مەیکەپ ئارتێستە و گۆرانیش دەڵێت.