دیمەنی کارکردن لە شەقامی 30 مەتری وێنە. پارێزگای هەولێر.
گەڕەکی پێنجی حەسارۆک دەبێتە خاوەن شەقامێکی 30 مەتری
توانا نەقی
گەڕەکی پێنجی حەسارۆک لە هەولێر شەقامێکی 30 مەتری بۆ دروستدەکرێت و ئێستا کارکردن تیایدا بەردەوامە.
ئەمڕۆ دووشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە، بە گوژمەی 440 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پارێزگا ئەو شەقامە دروست دەکرێت.
پرۆژەکە بە شێوەی بەڵێندەرایەتی دەکرێت و پێکهاتووە، لە شەقامێکی 30 مەتری و ئاوەڕۆی لولەیی لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆک.
بە پێی ئەو وێنانەی کە ئومێد خۆشنا و پارێزگاری هەولێرلە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، پرۆژەکە بەشێکی زۆری کارەکانی تەواو بووە، بەڵام نەگەشتووەتە قۆناغی قیرکردن.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، بە تەواوکردنی ئەو پرۆژەیە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ دانیشتوانی گەڕەکەکە و دەورووبەری درەستدەکات.