کەسێکیان لە نەخۆشخانە بریندار کردووە

تەمەنیان 20 ساڵە و بەهۆی تەقەکردنەوە دەستگیرکران

964+

توانا نەقی

بە تۆمەتی بریندارکردنی هاوڵاتیەک لە نەخۆشاخانەیەک بنکەی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد و دەستیشیان بەسەر چەکێکی کڵاشینکۆفدا گرتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو دووکەسە کەسێكیان بریندارکردووە لە رووداوێکی شەڕدا و بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و دوو کەسەکەش هەڵاتوون.

دەشڵیت، دوو کەسەکە دەستگیرکراون و بە بڕیاری دادوەر و چەکێکی جۆری کڵاشینکۆفشیان دەستبەسەر کردووە لە گەڵیان.

ناوی تۆمەتبارەکان (ه، ع) لە دایکبووی 2001 و ( ا، ک) لە دایکبووی 2003 بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی 31/405 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

ساغکردنەوە..تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی گەڕەکی کوێستا...

ساغکردنەوە..تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی گەڕەکی کوێستان چی بوو؟