دیمەنی ئەو مینەی تەقیوەتەوە لە شاخی شەمێران. وێنە. دەستگای گشتی مین
لە شاخی شەمێران
بۆ کۆکردنەوەی ئاسن رۆیشتبوون بەڵام مین پێیاندا تەقیەوە
توانا نەقی
بەهۆی رووداوی تەقینەوەی مین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە سێ هاوڵاتی بریندار بوون و دەزگای مین دەڵێت، دووانیان برینەکەیان سەختە.
دەزگای گشتی کاروباری مین بڵاویکردەوە، دوێنێ یەکشەممە رووداوەکە لە گوندی وەرمن لە شاخی شەمێران لە ناحیەی سیروان روویداوە.
هەرسێ هاوڵاتیە بریندارەکە دانیشووی قەزای دەربەندیخانن و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
عهلى میران بهڕێوهبهرى گشتیى كاروبارى هونهرى له دهزگاى مین، به964ـى راگهیاند، ئەو سێ کەسە هاوڵاتی ئاسایی بوون و بەپێی زانیارییەکان بۆ کۆکردنەوەی ئاسن چوونەتە ئەو شوێنە لە شاخی شەمێران و مین پیاندا تەقیوەتەوە.
وتیشی، ئەو جێگەیە کێڵگەیەکی مەترسیداری مینە کە کاریان تیادا کردووە، بەڵام بەهۆی فراوانییەوە تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە و پێویستی بە کاری زیاترە.
عەلی میران وتی، ئەمڕۆ سەردانی شوێنەکە دەکەن و لە تەندروستی بریندارەکانیش دەپرسن، یەکێکیان بارودۆخی باشە و دووانییان برینەکانیان سەختە.