کۆمپانیایەکی چینی جێگەی دەگرێتەوە

ئیکسۆن مۆبیل لە کێڵگەی نەوتی قورنە یەکی بەسرە دەکشێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئیکسۆن مۆبیل، کۆمپانیای وزەی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی قورنە یەکی بەسرە دەکشێتەوە و چیتر ئامادەیى نابێت لە کەرتى وزەى عێراقدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12.11.2023، حەسەن محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی بەسرە بۆ کاروباری کێڵگە نەوتییەکان و خولەکانی مۆڵەتدان رایگەیاند، رێککەوتنی یەکلاکردنەوە کراوە کە باشترین بژاردە بۆ کۆمپانیاى “پترۆچاین”ى چینییە کە جێگەى کۆمپانیاى “ئیکسۆن مۆبیل” دەگرێتەوە لە کێڵگەی قورنەى یەکى رۆژئاوا لە بەسرە.

“پترۆچاین” خاوەنی گەورەترین پشکی ئەو کێڵگەیە دەبێت دوای رۆیشتنی کۆمپانیای “ئیکسۆن مۆبیل” کە خاوەنی لەسەدا 22.7%ی پشکی کێڵگەی نەوتی رۆژئاوای قورنە یەک بوو لە عێراق، کە توانای بەرهەمهێنانی 550 هەزار بەرمیلى لە رۆژێکدا هەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە ساڵی رابردوودا کۆمپانیای “پیرتامینا”ى حکومی ئەندەنوسیا، کە لەسەدا 10%ی پشکی ئێکسۆن مۆبیلی لە کێڵگەی نەوتی قورنە یەکی رۆژئاوای عێراق کڕی، پشکەکەی بۆ لەسەدا 20% بەرزکردەوە، لەکاتێکدا کۆمپانیای نەوتی بەسرە لەسەدا 22.7%ی پشکەکانی کێڵگەی نەوتی قورنە یەکى کڕی.

دوای فرۆشتنى پشکەکانى کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل لە کێڵگەى نەوتى قورنەى یەک، کۆمپانیاکە چیتر ئامادەیی لە کەرتی وزەی عێراقدا نابێت، بە گوتەی بەرپرسانی کۆمپانیای نەوتی بەسرە.

دی ئێن ئۆ بەرھەمھێنانی نەوتی لە کێڵگەی تاوکێ دەستپێکرد...

دی ئێن ئۆ بەرھەمھێنانی نەوتی لە کێڵگەی تاوکێ دەستپێکردەوە