یەکسەر دەست بە دروستکردنیان دەکرێت

چەندین گەڕەک و گوندی زاخۆ رێگاکانیان خۆشدەکرێت

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئیدارەی زاخۆ بڕیاریداوە زۆربەی شەقامی گوند و گەڕەکەکانی ئیدارەی زاخۆ قیرتاو بکات، ئەمڕۆ پڕۆژەکان راگەیەنران و بڕیارە بەزووترین کات کۆمپانیای جێبەجێکار دەستبەکاردەبن.

شڤان عەبدی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە 964ـی وت، پرۆژەکان یەکسەر دەستدەکرێت بە ئیشکردن تیایاندا و بڕیارە چەند رۆژێکی دیکە چەندان پرۆژەی دیکە لە ئیدارەی زاخۆ رابگەیندرێت.

پڕۆژەی یەکەم قیرتاوکردنی رێگای گوندەکانی قەرەولا و دێرەبوون و کۆمەڵگەکانی خێلەخ و چەمکورک و ئیبراهیم خەلیل، هەروەها دروستکردنی ئاوەڕۆ بۆ گەڕەکی دەشتمیر و سەڵکا لەگەڵ قیرتاوکردنی جادەکانیان بە گوژمەی یەک ملیار و 789 ملیون دینار.

دروستکردنی ئاوەڕۆ و قیرتاوکردنی رێگاکان قۆناغی سێیەم دەبێت، کۆتا قۆناغ لە گەڕەکەکانی گوڵان و بارزان بە گوژمەی ملیارێک و 391 ملیون دینار دەبێت، هەروەها دروستکردنی چوارڕیانی پێشمەرگە لە گەڕەکی فرقێ بە گوژمەی 902 ملیون دینار