خاوەن حانووەتەکان ناڕەحەتن و پاسپۆرتیش وەک دەرمانی لێهاتووە

+964

ژووری هەواڵ

لەکەلار ئەوانەی حانووتی قوتابخانەکانیان گرتووە هاواریان لێ هەستاوە دەڵێن وابڕوات ماڵمان بە قوڕ دەگیرێت، ئەوە ساڵ هەمووی رۆیشت و دەوام نەکرایەوە، پارەشمان داوە بە پەروەردە نابینەوە بەخاوەنی.

بڕینی بەشە خۆراک دەستی پێکردووە، لە عێراق خەڵکێکی زۆر لێیان بڕاوە، بەڵام باشیەکەی ئەوەیە ئەم بڕینە کاتییە.

پاسپۆرتی هەڵەبجە زیاتر لە 12 هەزار مامەڵەی هاوڵاتی لەلایە تا چاپیان بکات، بەڵام دەفتەری خامی نییە، بڕیاریداوە جگە لە نەخۆشی و خوێندن، هیچ مامەڵەیەکی نوێ وەرنەگرێت.