دیمه‌نى ئه‌و شوێنه‌ى كه كه‌سی سكاڵاكار ماسی تیایدا به‌خێو ده‌كات... وێنه: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لە چاڵێکی شوێنی حەفارە
له چه‌مه‌كه‌ى تانجه‌ڕۆ دوو راوچی و سكاڵاكارێك ده‌ستگیركران
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستانی عەربەت ده‌ڵێت، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردوون، دووانیان راوى ماسیان كردووه و سێیه‌میشیان سكاڵاكار بووه.
سكاڵاكاره‌كه كارى به‌خێوكردنى ماسی كردووه، به‌ڵام پۆلیس ده‌ڵێت نه مۆڵه‌تى هه‌بووه و نه مه‌رجه‌كانى ژینگه‌ییشی له‌به‌رچاوگرتووه، بۆیه ئه‌ویشیان ده‌ستگیركردووه.
سكاڵاكار، پەیوەندی بە سەنتەری هەماهەنگی JCC دەکات و ده‌ڵێت، دوو هاوڵاتی خەریکی راوکردنی ماسین به تۆڕ، له نزیكه‌ى ئه‌و شوێنه‌ى كه ئه‌م ماسی لێ به‌خێوده‌كات.
شوێنه‌كه كه‌وتووه‌ته چاڵێکی شوێنی حەفارە لە چەمی تانجەرۆى سنوورى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت.
بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ دواى بەدواداچوون، مەفرەزەیان دەکرد بۆ سنوورەکە، هه‌ر سێ كه‌سه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد و دواى رێكخستنى پەڕاوی لێکۆڵینەوە، راده‌ستى دادوه‌ریان كردوون.