ئەو منداڵەی بە کێشی 900 گرامی لەدایک بووە. وێنە: بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زاخۆ.
دوای 45 رۆژ کێشی ئاسایی بووەتەوە
لە زاخۆ منداڵێکی 900 گرامی لەدایک بووە
964+
توانا نەقی
لە زاخۆ منداڵێک لە دایک بووە کە کێشی تەنیا 900 گرامە و ئەمەش بە حاڵەتێكی نامۆ دادەنرێت کە منداڵ بەو کێشەوە لە دایک بێت.
ئەمشەو شەممە، نەخۆشخانەی گشتی زاخۆ بڵاویکردەوە، لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵ بوون، منداڵێک بە شەش مانگی لەدایکبووە و کێشی تەنیا 900 گرام بووە و رەوانەی بەشی منداڵی پێنەگەیشتوو کراوە، بەڵام ئێستا کێشی ئاسایی بوووەتەوە ئەمەش دوای 45 رۆژ.
دەشڵێت، لەلایەن ستافی نەخۆشخانەکەوە چاودێرییەکی باشی ئەو مندڵە کراوە و ئێستا دۆخی و کێشی بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.
مناڵەکە رەگەزی کوڕە توانیویانە کێشی بگەیەننە کیلۆ و نیوێک و ئیتر دەیدەنەوە دایک و باوکی، ئەمەش بەپێی بڵاوکراوەکەی زاخۆ.