دەیویست بچێت بۆ ئەوروپا

دوای 45 رۆژ تەرمی گەنجێکی پیرەمەگرون لە تورکیا دۆزرایەوە

964+

بەرزان عوسمان – دوکان

دوای ئەوەی گەنجێکی ناحیەی پیرەمەگرون لەرێگەی چوونی بۆ ئەوروپا بۆماوەی 45 رۆژ پەیوەندی بەکەسوکارەکەی نامێنێت، دەرکەوت لە تورکیا گیانیلەدەستداوە.

گەنجەکە تەمەنی 21 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی پیرەمەگرون بووە.

سامان فایەق خزمی گەنجەکەیە بە 964ی راگەیاند، “دەیەویست لەرێگەی تورکیاوە بگاتە ئەوروپا، بەڵام بەر لە نزیکەی دوو مانگ پەیوەندی بەکەسوکارەکەیەوە نەماوە، برایەکی بۆ سۆراغی چووەتە تورکیا و لەوێ پۆلیس پێیان وتووە مردووە”.

بەوتەی سامان فایەق، لە تورکیا پۆلیس بە برایەکەیان وتووە بەهۆی نەخۆشی 45 رۆژ لەمەوبەر لەرێگەی نێوان تورکیا بۆ بولگاریا لە سنوری خاکی تورکیا کۆچی دوایی کردووە بۆیە پۆلیس هێناویانە بۆ پزیشکی دادی ئەو وڵاتە و هەڵیانگرتووە.

بەگوێرەی قسەی کەسوکاری ئەو گەنجە، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکە گەیشتووەتە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل و دەگەڕێندرێتەوە ناحیەی پیرەمەگرون.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە بەریتانیا تەرمی گەنجێکی کورد لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرا...

لە بەریتانیا تەرمی گەنجێکی کورد لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە