تەرمەکەی برایە نەخۆشخانە

سێ رۆژە مردووە و ئەمڕۆ پێیان زانیوە

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

هاوڵاتییەک ماوەی سێ رۆژە گیانی له‌ ده‌ست داوه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دراوسێیه‌كانی پێیان زانیوه‌ و ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكه‌.

هاوڵاتییەکە تەمەنی 71 ساڵە و لە تاقە ماڵێکدا بە تەنیا له‌ دوزخورماتوو ژیان بەسەر دەبات و ئەمڕۆ لەلایەن دراوسێکانیانەوە هەستیان کردووە کە گیانی لە دەست داوە.

شوان عەبدولڕەحیم بەرپرسی بەشی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو به‌ 964ی وت، بەیانی ئەمڕۆ تەرمێک گەیه‌ندرایە نەخۆشخانەکەیان و دوای پشکنینی سەرەتایی بۆیان دەرکەوتووە ماوەی سێ رۆژە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، هاوڵاتییەکە هیچ کەسوکارێکی نزیکی نەماوە و بە تەنیا لە ماڵێکدا ژیانی بەسەر بردووە .

بە پێی زانیارییەكانی 964 هاوڵاتییەکە هیچ کەسوکارێکی نەماوە، ئەمڕۆ لەلایەن دراوسێیه‌کانیەوە هەستیان بۆ بۆنێکی ناخۆش کردووە ، دوای ئەوەی چوونەتە ماڵەکەیەوە بینویانە گیانی لەدەستداوە، دواتر پەیوەندیان بە نەخۆشخانەوە کردووە بە ئەمبوڵانس تەرمەکە گەیه‌ندراوەتە نەخۆشخانە .
ئێستا تەرمەکەی بۆ پشکنینی زیاتر رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکوک کراوە.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

باندێكی پێنج كه‌سی له‌ دوزخورماتوو دەستگیرکران

باندێكی پێنج كه‌سی له‌ دوزخورماتوو دەستگیرکران