پڕۆژه‌یه‌كی ژینگه‌یی
له‌مه‌ودوا ده‌به‌ى پلاستیك له كه‌مپه‌كانى كه‌به‌رتوو خه‌سار ناكرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پڕۆژه‌یه‌كی ژینگه‌یی له كه‌مپه‌كانى كه‌به‌رتوو ته‌واوى ماده پلاستیكییه‌كان كۆده‌كاته‌وه و سه‌رله‌نوێ سوودیان لێ ده‌بینێته‌وه.
كه‌مپه‌كانى كه‌به‌رتووی یه‌ك و دوو، له سنوورى ناحیه‌ى خانكێ سه‌ر به قه‌زاى سێمێلى پارێزگاى دهۆكن.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى وت، ئه‌م پڕۆژه ژینگه‌ییه له‌لایه‌ن رێكخراوى ژینداوه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت و تایبه‌ت كراوه به ناو كه‌مپه‌كانى كه‌به‌رتوو.
وتیشی “له رێگه‌ى پڕۆژه‌که‌وه، هه‌رچی ماده‌ى پلاستیكى ناو كه‌مپه‌كان هه‌یه، به تایبه‌تیش ده‌به‌ى ئاو، كۆده‌كرێنه‌وه و زیانیان بۆ سه‌ر ژینگه‌ش كه‌مده‌كاته‌وه و هه‌مانكاتیش له رێگاى ریسایكلینه‌وه جارێكی دیكه سوودى لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه”.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، یه‌كه‌مجاره پڕۆژه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه له كه‌مپه‌كانى سنوورى ناحیه‌كه‌ى كارى له‌سه‌ر بكرێت .
روونیكرده‌وه، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى رێكخراوى ژین‌دا به هاوكارى رێكخراوه‌كانى وادى و BMZ ـى ئه‌ڵمانى به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیاریشه كاره‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ به‌رده‌وام بێت.
وتیشی “پڕۆژه‌كه چه‌ندین هه‌لى كارى بۆ ئاواره نیشته‌جێیەكانى ناو ئه‌م كه‌مپانه ره‌خساندووه”.