کەرەستەی نەشتەرگەری دەردەکەوێت. وێنە: بلۆگی DR. DEMETRIS STAVROU
رووداوێکی سەیر لە بەغدا
پزیشکی ئاژەڵ و پەلەوەر بووە و نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ژنێک کردووە
964+
ژووری هەواڵ
ژن و پیاوێک کە خەڵکی سوریان لە بەغدا نەشتەرگەری جوانکاریان بۆ ژنێک کردووە دوای ئەوەی دەرکەوتووە نەشتەرگەریەکە سەرکەوتوو نەبووە داوای یاسایی تۆمارکردووە، دواتر دەرکەوتووە پیاوەکە پزیشكی ڤێرتەرنەریە (پزیشكی ئاژەڵ و پەلەوەر)ە، و ژنەکەش هیچ بڕوانامەیەکی نیە.
ئەمڕۆ هەینی دادوەری دادگای دەستپاکی تاوانەکان لە بەغدا دەستگیرکردنی ئەو ژن و پیاوەی ئاشکرا کردووە.
دادوەر مەیسون محەمەد عیسا کە دادوەری دادگای دەستپاکی تاوانەکانە لە بەغدا لە دیدارێکی راگەیاندن ئاشکرای کردووە، جگە لەو تاوانانەی ئەنجامدەدرێت، جۆرێکی دیکە تاوانی ئابوریە، وەک کردنەوەی سەنتەرەکانی جوانکاری، تاقیگەی پزیشکی و دەرمانخانە.
دادوەر مەیسون محەمەد لەبارەی بڕوانامەی ژن و پیاوەکە و چیرۆکی دەستگیرکردنەکەیان ئاوا باس دەکات؛ ژنێک کە خەڵکی بەغدایە سەردانی سەنتەرێکی جوانکاری کردووە، لەوێ ژنێکی ناسیوە و وەک پزیشكی جوانکاری خۆی ناساندووە، پێشنیازی نەشتەرگەری بۆ ژنە عێراقیەکە کردووە و ئەویش رەزامەندی نیشانداوە، بەڵام دوای ئەوەی داوی نەشتەرگەریەکە دەردەهێنن، دەردەکەوێت دەموچاوی بەتەواوی شێواوە سکاڵا تۆماردەکات.
دادوەر مەیسون محەمەد دەڵێت، دوای لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت، ژنەکە هیچ بڕوانامەیەکی نیە و پیاوەکە بڕوانامەی پزیشکی ڤێرتەرنەری هەیە.