پلانی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانە

ئەو زەوییانەی بۆ باخچە داندراون سەوز دەکرێن

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی لە بەرنامەیدایە بە قۆناغ ئەو زەوییانەی ناو شاری سلێمانی سەوز بکات، کە لە ماستەرپلانی شارەکەدا بۆ باخچە داندراون.

بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان وێنەی زەوییەکی سێ هەزار و 800 مەتریان بڵاوکردووەتەوە، کە سەرقاڵی سەوزکردنین لە شێوەی دارستان و 150 نەمامی جۆری ناروەند و کاچی مەشهەدیان تێدا روواندووە.

عەلی حامید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، “بەپێی پلانێک و بە قۆناغبەندی هەموو ئەو زەوییانە سەوز دەکەین کە لە ماستەرپلانی سلێمانیدا بۆ باخچە دابین کراون”.

وتیشی، “سیستمی ئاودێرییان بۆ داندەدرێت و دوای رواندنی نەمامەکان تێیاندا سەوزاییان تێدا زیاد دەکرێت”.

شاری سلێمانی خاوەنی 470 باخچەیە.