هۆکارەکەی چییە؟

کۆیە مەلەوانگەی نییە

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

ئەگەرچی شاری کۆیە زیاتر لە 120 هەزار دانیشتووی هەیە، بەڵام شارەکە یەک مەلەوانگەی تێدا نییە، قایمقامی کۆیە هۆکاری نەبوونی مەلەوانگە لە قەزاکە بۆ 964 باس دەکات.

964 دەزانێت، کۆتا مەلەوانگە کە لە شارەکەدا مابووەوە مەلەوانگەی زانکۆ بوو، داهاتەکی بۆ زانکۆی کۆیە بوو، بەڵام ئەویش داخراوە.

تارق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە 964ی راگەیاند، ئەوان هۆکاری نەبوونی مەلەوانگە نین لە شارەکەدا، هەرکەس بیەوێت مەلەوانگە بکاتەوە ئەوان پشتگیری دەکەن.

سەبارەت بە هۆکاری داخرانی مەلەوانگەکان قایمقامی کۆیە وتی، “هۆکارێکیان ئەوەیە سەردانکەریان کەمە و هۆکاری دووەمیش ئەوەیە کۆیە نزیکە لە زێی بچووک و تەقتەق و چەند بەنداوێکی بچووکی دیکە و هاوڵاتیان بۆ مەلەکردن دەچنە ئەو شوێنانە”.

کۆیە لەساڵی 1918 کراوە بە قەزا و بەدووری 70 کیلۆمەتر دەکەوێتە خۆرهەڵاتی شاری هەولێر.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

کۆیە ده‌بێته‌ خاوه‌ن یه‌كه‌م سەنتەرى گواستنەوەی خو...

کۆیە ده‌بێته‌ خاوه‌ن یه‌كه‌م سەنتەرى گواستنەوەی خوێن

فەرمانبەرێکی تەندروستی کۆیە چەندین ملیۆن دیناری موچەی...

فەرمانبەرێکی تەندروستی کۆیە چەندین ملیۆن دیناری موچەی گەڕاندەوە