ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران وا دەڵێت

چوار هۆکار وایکردووە بەهای دۆلار بە بەرزی بمێنێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

بەهای دۆلار هەر بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات، ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چوار هۆکار لەوبارەیەوە روون دەکاتەوە.

لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا 100 دۆلار لە 162 هەزارەوە گەشیتووەتە 166 هەزار و جاروبار تا 164 هەزاریش دێتەخوارەوە.

نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ 964ـی روونکردەوە، نەزانینی ئیدارەدانی دۆلار و قاچاخچێتی بەردەوام پێیەوە دوو هۆکاری بە بەرزی مانەوەی بەهای دۆلارن.

وتیشی، “دوو هۆکاری تریش هەن، ئەوانیش ئەوەیە کە هەموو شتێک کراوە بە دۆلار و سەرنجێکی زۆری لەسەرە، هەروەها پڕوپاگەندەیەکی زۆریش بەناوی دۆلارەوە دەکرێت و بازاڕەکە دەشێوێندرێت و بەهاکەی بە بەرزی هێشتووەتەوە”.

بانکی ناوەندیی عێراق بەردەوام رێکاری نوێ دەردەکات و رۆژانە بڕی زیاتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، بەڵام بەهای دۆلار بەرامبەر دینار هەر لە بەرزبوونەوەدایە.

ھەواڵگری عێراق: بەقاچاغبردنی 800 هەزار دۆلار پوچەڵکرایە...

ھەواڵگری عێراق: بەقاچاغبردنی 800 هەزار دۆلار پوچەڵکرایەوە