بورجەکان بۆ ئەمڕۆ
چوار لە بورجەکان لایەنی سۆزدارییان باش نییە
964+
کاوڕ 21/3 – 19/4
رەنگە لە کارەکەت پێویست بکات هەندێک روونکردنەوە بدەیت دەربارەی هەندێک بابەت، لایەنی سۆزداریت جێگرە و لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەرفەتی باش دێتە بەردەمتان و هەست بە ئاسوودەیی دەکەن.
گا 20/4 – 20/5
لەخۆتەوە هەموو تواناکانت بۆ پرۆژەیەک بەکارمەبە کە هیچ سوودی نییە و پلانت بۆی دانەناوە، ئەگەری هەیە خۆشەویستەکەت داوای هەندێک روونکردنەوە و وەڵام لێ بکات دەربارەی بابەتێک کە پەیوەستە بە هەردوولاوە.
دووانە 21/5 – 21/6
ئەمڕۆ بارودۆخەکە کەمێک هەستیارە و هەست دەکەیت لەرووی پیشەییەوە نائارامیت و گومانت هەیە، چاوەڕوانی هەواڵی خۆشبە لەرووی سۆزدارییەوە و هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت.
قرژاڵ 22/6 – 22/7
پەلەکردن هۆکارە بۆ هەندێک هەڵە لە کارەکەت و تووشی گرفت دەکات و دەبێت بزانیت چۆن رەفتار دەکەیت تا هێندەی دیکە بارودۆخەکە ئاڵۆز نەبێت، ئاگاداربە کاردانەوەی توند و بێ بنەما زیان بە لایەنی سۆزداریت دەگەیەنێت.
شێر 23/7 – 22/8
رەنگە هەندێک ئاڵۆزی و گرفت یان لێکتێنەگەیشتن لە کارەکەت بێزارت بکات و ناچار بیت روونکردنەوەی زیاتر بدەیت، خۆشەویستەکەت بە رەفتارەکانی توڕەت دەکات و دەبێت خۆڕاگر بیت.
فەریک 23/8 – 22/9
ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت لەرووی پیشەییەوە و گۆڕانکارییەکان دڵخۆشکەر دەبن و بەرەو پێش دەچیت، دەرفەری باش دێتە بەردەمت تا لەو پەستانە دەروونیە بێیتە دەرەوە لەرووی سۆزدارییەوە و خۆشەویستەکەشت هاوکارە.
تەرازوو 23/9 – 22/10
باشترە لەرووی پیشەییەوە دیبلۆماسیانە مامەڵە بکەیت و بزانیت لەگەڵ هاوپیشەکانت چۆن دەبیت، بیرکردنەوەی ئەرێنی لەگەڵ خۆشەویستەکەت کاریگەری لەسەر داهاتووتان هەیە و هەنگاوی باشتر دەنێن.
دووپشک 23/ 10-21/11
بەهێزکردنی پەیوەندییەکانت هۆکارێکی گرنگە بۆ بەرەو پێش چوونی کارەکانت لەرووی پیشەییەوە و داهاتووییەکی باشتر، هێندە گاڵتە بە توانا و لێهاتووی هاوبەشی ژیانت مەکە دەنا ناکۆکی دەکەوێتە نێوانتان.
کەوان 22/11 – 21/12
ناچاردەبیت هەندێک لە بڕیارەکانت لەرووی پیشەییەوە هەڵبوەشێنیتەوە و رووداوی لەناکاو سەرقاڵت دەکەن، هەندێک رەفتاری خۆشەویستەکەت کە چاوەروانت نەکردووە تووشی شۆکت دەکات و پەیوەندیتان ناجێگیر دەبێت.
گیسک 22/12 – 19/1
داهێنان دەکەیت لە کارەکەت و دەرفەتی باش دێتە بەردەمت، بەمەرجێک متمانەت بە خۆت هەبێت، رەفتاری خۆشەویستەکەت کەمێک بارودۆخی نێوانتان خراپ دەکات و رەنگە جارێکی دیکە پێداچوونەوە بۆ پەیوەندیتان بکەیت.
سەتڵ 20/1 – 18/2
خەونێکی زۆرت هەیە لەرووی پیشەییەوە بەردەوام هەوڵی فێروون دەدەیت ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر کارەکەت هەیە، لایەنی سۆزداریت ئارامە و هەنگاوی گەورە دەنێیت.
نەهەنگ 19/2 – 20/3
ئەو بابەتانەی لە مێژە کارەکانتیان راگرتووە لە پیشەکەت کۆتاییان دێت و دەرگای نوێ بە رووتدا دەکرێتەوە، دەتەوێت لایەنی سۆزداریت باشتر بکەیت ئەمە بیرکردنەوەی گونجاوە بەڵام بەبێ قوربانیدان و بیرکردنەوەی ئەرێنی نابێت.