14 هەزار جۆر دەرمان

لەمەودوا لە مۆبایلەکەتەوە نرخ و کوالیتی دەرمان دەزانیت

964+

ژووری هەواڵ

لەمەودوا هاوڵاتیان لە رێگەی مۆبایلەکانیانەوە دەتوانن بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دڵنیابنەوە لە کوالێتی دەرمان و نرخەکەی بزانن.

ئەم خزمەتگوزارییە ئەو دەرمانانە دەگرێتەوە، کە ستیکەری نوێیان پێوەیەوە و زیاتر لە 14 هەزار جۆرن، لە رێگەی سکانکردنی بارکۆدێک زانیارییەکانت پێدەگات.

لە رێگەی ئامێری پشكنینەوە کە لە زۆربەی دەرمانخانەکان دانراوە، كوالێتی و نرخی راستەقینەی دەرمان دەزانرێت و بە هۆیەوە ئاسانكاری لە ناسینەوەی دەرمانی ساختە و نرخی نایاسایی دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8.11.2023، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەی هێڵێکی گەرمەوە لە هەر كاریگەرییەكی خراپی دەرمانەکە ئاگاداریان بکاتەوە و ئەوانیش بەدواداچوون دەکەن.

وەزارەتی تەندروستی داوای دەرمانە بێ ستیکەرەکان دەکات

وەزارەتی تەندروستی داوای دەرمانە بێ ستیکەرەکان دەکات

“هەر کۆمپانیا، کۆگا و دەرمانخانەیەک پابەندی ستیکەری نوێی دەرمان نەبێت دوو ملیۆن تا 10 ملیۆن دینار بە پێبژاردن سزا دەدرێت”، وەزارەتی تەندروستی وا دەڵێت.

بڕیارە تا ساڵی نوێ، 390 کۆمپانیای هاوردەکاری دەرمان، 147 کۆگا و 1782 دەرمانخانە، پابەندی ئەم بڕیارە بن.