یانەکەی یونس مەحمود بێ یاریگایە

964+

وریا رەسوڵ – دوبس

یاریگای یانەی تۆپی پێی دوبس حاڵی خراپە، گژوگیاکەی زەرد و ئەرزەکەی خواروخێچ بووە، بە ئاستەنگ یاری تێدا دەکرێت.

راهێنەری یانەکە داوا دەکات ئاوڕێکیان لێبدرێتەوە و کەموکوڕییەکانی یاریگاکەیان چارەسەر بکرێت.

غەسان محەمەد، راهێنەری یانەی دوبس بە 964+ی وت، “داواكارين له قايمقامی دوبس و پارێزگاری کەرکوک چاوێك بەم ياریگايه بخشێنن و  چارەسەری کەموکوڕییەکانی بکەن”.

ئەو راهێنەرە داوا دەکات، پەیامەکەیان بە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بگەیەندرێت.

يانەی وەرزشى دوبس له ساڵى 1991 دامەزراوە، ياریزانی وەکو يونس مەحمودی تێدا پەروەردە بووە کە هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق بوو لە ساڵانی رابردوو.

لە ئێستادا، بە قسەی بەرپرسانی یانەکە، هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ سەرف ناکرێت و یاریزانەکانیان بێ موچەن و خۆبەخشانە یاریی دەکەن.