حاسڵات و زانیاری نوێ
“ناتەنیاهۆ سەری لێ شێواوە و ئیسرائیل دەخاتە مەترسییەوە”
964+
ژووری هەواڵ
سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆی کوژرانی سەربازێکی تری راگەیاند، بەم پێیە بێت ژمارەی کوژراوانی ئەو سوپایە لەسەرەتای دەستپێکردنی هێرشی زەمینییەوە گەیشتووەتە 33 کەس، هەرچەند حەماس دەڵێت ژمارەکە زۆر زیاترە.
سەرکردەیەکی حەماس دەڵێت: داوا لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین وەفدەکانیان رەوانەی غەزە بکەن، بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی ئیسرائیل راست ناکات و حەماس لەناو نەخۆشخانەکاندا نییە.
کنێستی ئیسرائیلی کە لەشوێنی پەرلەمانە، ئەمڕۆ دەنگی لەسەر یاسایەکدا، بەپێی ئەو یاسایە هەرکەس تەماشای بەرهەمە ڤیدیۆییەکانی حەماس و داعش بکات سزا دەدرێت، رەنگە بگاتە ساڵێک زیندانی.
یەهود ئۆلمەرت سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیسرائیل دەڵێت: ناتەنیاهۆ سەری لێ شێواوە و ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل دەخاتە مەترسییەوە.
حەماس دەڵێت: تەنیا لە سێ کاتژمێری رابردوودا ئیسرائیل سێ مزگەوتی لە خان یونس بۆردومان کردووە.