هێشتا یارییه‌كه ده‌ستیپێنه‌كردووه
دوو هانده‌ر و پۆلیسێك بریندار كران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و ئه‌ی سی میلان و پاریس سانجێرمان له چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، به‌ڵام دوێنێ شه‌و جه‌ماعه‌تی ئۆلتراسی میلان بۆسه‌یان بۆ هانده‌رانی پاریس له میلانۆ ناوه‌ته‌وه و به‌سه‌ریانداداون.
میدیای ئیتالیای ئاشكرایان كرد، شه‌وی رابردوو هانده‌ره سه‌رشێته‌كانی میلان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هانده‌رانی پاریس و له ئه‌نجامدا دوو هانده‌ری پاریس به چه‌قۆ برینداركراون، كه یه‌كێكیان گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و ئه‌ویتریان برینی سووك بووه، هه‌روه‌ها هانده‌رێكی میلان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه، جگه له‌وه‌ش ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به سووكی بریندار بووه.
بڕیاره ئه‌مشه‌و كاتژمێر 11:00 به كاتی هه‌ولێر، هه‌ردوو یانه له میلانۆ رووبه‌ڕووببنه‌وه و چاوه‌ڕێی یارییه‌كی به‌هێز ده‌كرێت.