رێگای دۆڵی زەرزێ لە قەزای سیدەکان قیرتاو دەکرێت. فۆتۆ: ئیدارەی سۆران
رێگەی سەرەکی 15 گوند قیرتاو دەکرێت
964+
ژووری هەواڵ
رێگای دۆڵی زەرزێ لە قەزای سیدەکان قیرتاو دەکرێت، پارەی پێویستی بۆ تەرخانکراوە و ئێستادا کارکردن تێیدا بەردەوامە.
درێژی رێگەی دۆڵی زەرزێ 11 کیلۆمەتر و 200 مەترە و نزیکەی 15 گوند هاتوچۆیان لەسەر ئەو رێگەیەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە 7.11.2023، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، پرۆژەکە بە گوژمەی یەک ملیار و 850 ملیۆن دینارە لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.
پڕۆژەی رێگەی دۆڵی زەرزێ، كە رێگەی چەند گوندێکی سنوورەكە بە سەنتەری شارەدێ دەبەستێتەوە، ساڵی 2012 دەست بە كارەكانی كراوە و بە هۆی تەنگژەی داراییەوە لە ساڵی 2016، بە نیوەناچڵی جێهێڵرا تا ساڵی 2023.