پڕوپاگەندەی ناڕاست

مێتا رێگری لە سیاسییەکان دەکات

+964
عادل کانەبی

کۆمپانیای مێتا دەڵێت رێگە نادەین پارت و کەسە سیاسییەکان سود لە خزمەتگوزاری زیرەکی دەستکرد وەربگرن بۆ بڵاوکردنەوەی پڕۆپاگەندەکانیان.

ئاندی ستۆن وتەبێژی مێتا رایگەیاند، بە مەبەستی بڵاونەکردنەوەی هەواڵی ساختە و پڕوپاگەندەی ناڕاست رێگری دەکەن لە سیاسی و پارتە سیاسییەکان خزمەتگوزاری زیرەکی دەستکرد بەکار بهێنن، بەمەبەستی زیاتر بینینی پۆست و رێکلامەکانیان.

ئەم هەنگاوەی ميتا تەنیا بۆ فەیسبووک نییە بەڵکو بۆ هەموو ئەو پلاتفۆڕمانەیە کە مێتا خاوەندارییەتیان دەکات، وەک فەیسبوک، ئینستاگرام، واتسئەب، سرێدس.

ئەم هەنگاوەی مێتا دوای ئەوە هات کە کۆمپانیاکە خزمەتگوزارییەکی تازەی خستبووە بەردەست بەکارهێنەرانی، بەمەبەستی زیاتر بڵاوبوونەوەی بەرهەمەکانیان لە رێگەی سپۆنسەرکردنی کاڵاکانیان.

خزمەتگوزاری زیرەکی دەستکرد، یاخود AI ئامرازێکی نوێی مێتایە کە یارمەتی بەکارهێنەر و رێکلامکەرەکان دەدات بگەن بەو کەسانەی کە حەز و خولیایان نزیکە لەو بەرهەم و پەیامانەی، بەکارهێنەر ئامانجییەتی پێیان بگات.

سزاکانی فەیسبووک ئیشی خۆی کردووە

سزاکانی فەیسبووک ئیشی خۆی کردووە