وتەبێژی وەزارەتی دارایی: ئۆتۆمبێلی پارەکە سەلامەتە

964+

توانا نەقی

لە سنووری ناحیەی ئاشتی لە قەزای دوکان ئۆتۆمبێڵێک وەرگەڕاوە هی بانکی ناوەندی هەرێمە و بەڵام پارەنا بەڵکو ئەمین سندوقەکەی تیادا بووە هێزەکانی پۆلیس و هاتوچۆ بەرەو شوێنی رووداوەکە دەڕۆن.

بەندی مەجید بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی ئاشتی بە 964ـی وت، رووداوەکە روویداوە و ئینجا ئەوان ئاگادار کراونەتەوە و ئێستا مەفرەزەکانیان لەگەڵ هاتوچۆ بەرەو شوێنی رووداوەکە دەڕۆن.

وتیشی، جارێ ناتوانن بە دیاری کراوی شوێنی رووداوەکە بڵێن.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی بە 96ـی وت، ئۆتۆمبێیلی پارەکە سەلامەتە تەنیا هی ئەمین سندوقەکە وەرگەڕاوە و ئەو ئۆتۆمبێلەشی پارەکەی تیادا بووە پارەی لیوا هاوبەشەکان بووە

لە رۆژی 15.8.2023 لە رووداوێکی تری هاوشێوەدا ئۆتۆمبێلێکی پارە گواستنەوە لە ناحیەی چیمەن وەرگەڕا و هەر ئەو کات بانکی ناوەندی هەرێم روونکردنەوەیدا و وتی، ئەو ئۆتۆمبێلە هیچ بڕەپارەیەکی فەرمانبەران و پارەی گەنمی جوتیارانی تیادا نەبووە.

وتەبێژی وەزارەتی دارایی: ئۆتۆمبێلی پارەکە سەلامەتە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی: ئۆتۆمبێلی پارەکە سەلامەتە