بزانە بورجەکەت بۆ ئەمڕۆ چیت پێ دەڵێت؟

بەیانیتان باش
بورجەکانتان بۆ ئەمڕۆ 7ی نۆڤێمبەر پێدەڵێم

کاوڕ 21/3 – 19/4
هیچ بڕیارێکی نوێ مەدە لە کارەکەت بەبێ بەدواداچوونی ورد و لەهەر بارودۆخێکدا بێت مامەڵەت ئارام بێت، هێندە لۆمەی خۆشەویستەکەت مەکە و رەنگە ئەوەی تۆ پێت راستە وانەبێت.

گا 20/4 – 20/5
مەعنەویاتت لە ئاستی کارەکەت بەرز دەبێتەوە و بەخت یاوەر دەبێت، لە ئێستادا بیر لەوەدەکەیتەوە لایەنی سۆزداریت جێگیر بکەیت و ئەمەش بڕیاری بوێرانەی دەوێت.

دووانە 21/5 – 21/6
ئارەزوو ناکەیت کارەکانت بە هاوبەشی بێت لەگەڵ هاوپیشەکانت بەهۆی گومانەوە، هەندێک رەفتاری خۆشەویستەکەت بێ هیوات دەکات.
قرژاڵ 22/6 – 22/7

بیرکردنەوەکانت بەشێوەیەکی ئەرێنی وادەکات بەهێزتر بیت بەرامبەر کارەکەت و هاوپیشەکانت، ئەزموونەکانت لەرووی سۆزدارییەوە باش نییە و ئەمەش وادەکات متمانە و هیوات بە دۆخی سۆزداری و خێزانیت نەبێت.

شێر 23/7 – 22/8
رۆژێکی پڕ لە چالاکی و گۆڕانکاری و هەواڵی نوێ دەبێت لەرووی پیشەییەوە، هەرچەندە ئاستەنگ و ناخۆشی هەبێت دەگەیتە ئامانج، لایەنی سۆزداریت باش دەبێت و ئەو ساردبوونەوەی نێوانتان کاتییە و لێکتێنەگەیشتنە.

فەریک 23/8 – 22/9
هەوڵبدە سوود ببینە لەو دەرفەتانەی دێتە بەردەمت و لە کاتی گونجاودا هەنگاوی پیشەییت بنێ، عینادی کردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت باش نییە و کاردانەوەی خراپی دەبێت.
تەرازوو 23/9 – 22/10

ئاگاداربە رەنگە رووبەرووی هەندێک گرفت ببیتەوە و دۆخەکە ئاڵۆز بێت و باشترە هەموو شتێک بە بەڵگەی کاغەزی بسەلمێنیت و چاوەڕوانیش بە تووشی زیانی دارایی بیت، پەیوەندی سۆزداریت دڵخۆشکەرە و ئاسوودە دەبیت.

دووپشک 23/ 10-21/11
هەمیشە ئاگاداری وردەکارییەکان بە و بێ بایەخ لە هیچ شتێک مەڕوانە و چاوەڕوانی هەواڵی خۆشیش بە لە کارەکەت، بارودۆخی هاوبەشی ژیانت بە هەند وەرگرە بەتایبەت لەرووی خێزانییەوە.

کەوان 22/11 – 21/12
بوێربە بەڵا سەرکێشانە رەفتار مەکە و خۆت مەخەرە کێشەیەکەوە کە پەیوەندی بە تۆوە نییە لەرووی پیشەییەوە، خۆشەویستەکەت ئەم ماوەیە پێویستی بە گرنگپێدانی تۆیە.

گیسک 22/12 – 19/1
داواکاری زۆر و ناڕەوا لە کارەکەت باش نییە و کاریگەری خراپی دەبێت، رێگامەدە ئارەزووەکانت لایەنی سۆزداریت بەڕێوەبەرن و تووشی کێشەت بکەن.

سەتڵ 20/1 – 18/2
گۆڕانکارییەکان لە کارەکەت دڵخۆشت دەکەن و دەگەیت بە ئامانج، هێندە بە خراپی و توندی مامەڵە لەگەڵ خۆشەویستەکەت مەکە دەنا ناکۆکی دەکەوێتە نێوانتان.

نەهەنگ 19/2 – 20/3
هیچ کارێک بە تەواونەکراوی جێمەهێڵە و رەنگە تووشی لێپرسینەوە و بەرپرسیاریەتی ببیت، هاوکاری و گرنگیپێدانی خۆشەویستەکەت کاریگەری ئیجابی لەسەر ژیانت دەبێت.