لە گەشت بووە

منداڵێکی دوو ساڵان لە رووباری خازر خنکا

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

درەنگانی ئیوارەی ئەمڕۆ منداڵێکی دوو ساڵان لە رووباری خازر لە نزیک پردی مەندان لە سنووری قەزای بەردەڕەش خنکا و گیانی لەدەست دا.

منداڵەکە لەگەڵ خێزانەکەی چووەتە گەشتێک و دواتر لە خیزانەکەی دیارنامینیت و دوای دۆزینەوەی بینراوە لە ئاودا خنکاوە .

عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رووداوەکەی بۆ964 پشتڕاستکردەوە و وتی، منداڵەکە  لە نزیک پردی مەندان لە رووباری خازر خنکاوە، کە کەسوکارەکەی دانیشتووی گوندی زەنگەنان لە ناحیەی دارەتوو لە قەزای بەردەڕەش.

وتیشی، ئەمڕۆ لەگەڵ خیزانەکەی چووەتە گەشتیک بۆ رووباری خازر و دواتر دیار نەماوە، دوای ئەوەی کە لێی دەگەڕێن لە ناو ئاودا دەبینینەوە و خنکاوە، تەرمەکەشی هەر لەلایەن خیزانەکەیەوە دەرهێنراوە و دواتر بردوویانە بۆ نەخۆشخانەی بەردەڕەش.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

گەنجە ونبووەکەی قەزای شێخان بە خنکاوی دۆزرایەوە

گەنجە ونبووەکەی قەزای شێخان بە خنکاوی دۆزرایەوە