سێیەم یاداشتە

کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان یاداشت دەدەنە دەستەی گەشتوگوزار

964+

پێشەوا محەمەد

کۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەکانی سلێمانی یاداشتێک دەدەنە دەستەی گەشتوگوزار بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، ئەوەش سێیەم یاداشتیانە بیدەنە لایەنی پەیوەندیدار.

ئەوان داوا دەکەن باجی 10%ـی شوێنە گەشتیارییە چوار ئەستێرە و پێنج ئەستیرەکان هەڵبگیرێت و پێداچوونەوەش بە سەرجەم رسوماتەکانی دیکەدا بکرێت و پارەی نوێکردنەوەی مۆڵەتیشیان بۆ کەم بکرێتەوە.

مەحمود تۆفیق، سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، “سەرۆکی دەستە پێیڕاگەیاندین کە هاوکار دەبێت و وتی وەزیری دارایی وتوویەتی پێداچوونەوە بە هەموو رسوماتەکان دەکرێت و باجی 10%ـەیەکەش لادەبرێت”.

لە شاری سلێمانی 650 رێستۆرانت، 60 هۆتێلی میلی و 485 هۆتێلی گەشتیاری بوونیان هەیە لەگەڵ چەندان گوندی گەشتیاری.

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەکە، بەهۆی بێبازاڕییەوە 200 هۆتێل و رێستۆرانتی گەشتیاری لە سلێمانی داخراون و 78 شوێنی میللی، کە پێکهاتبوون لە چێشتخانە، میوانخانە و کەبابخانە داخراون.

بێ بازاڕی 200 هۆتێل و رێستۆرانتی ناچار بە داخستن کردوون

بێ بازاڕی 200 هۆتێل و رێستۆرانتی ناچار بە داخستن کردوون