لە ترێندی 964

حەمە دەمبڵ باسی یەکەم دەرکەوتنی لەگەڵ ماهیر حەسەن دەکات

پەری ساڵح

پاش ساڵانێک لە نواندن عیرفانی وەستا محەمەد ناسراو بە “حەمە دەمبڵ” بۆ یەکەمینجار نهێنی یەکەم دەرکەوتنی بەبێ دەنگی لەگەڵ هونەرمەند ماهیر حەسەن ئاشکرا دەکات و نیازی درامایەکی نوێشی هەیە.

ماوەیەکە لە سۆشیال میدیا گرتە ڤیدیۆییەک بڵاوبووەتەوە کە بەشێکی کەمە لە زنجیرەی کەشکۆڵ و ساڵانی زوو پێشکەش دەکرا و ماهیر حەسەن رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینی، بەڵام عیرفانی وەستا محەمەد بێدەنگ لە تەنیشتیەوە دانیشتووە، ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتووەتەوە و عیرفانی وەستا محەمەدیش دەڵێت “ئەو کات بۆ من گرنگ بوو تەنیا دەرکەوم و سوپاس بۆ خوا پاشەرۆژیشم دیارە”.

عیرفانی وەستا محەمەد باس لەوە دەکات تەواوی کارەکانی لە بواری کۆمیدیا بە قەناعەتەوە کردووە و هەموویانی خۆشدەوێت نیازی درامایەکی نوێشی هەیە بۆ مانگی رەمەزان و ئامادەکاری بۆ دەکات.