بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر

گەستنی سەگ و مار پێوەدان زیادیان کردووە و پێوەدانی دووپشک کەمیکردووە

964+

فەهمی نەبی

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر ئاماری مانگێکی نەخۆشخانەکەی بڵاوکردوەتەوە، لەماوەی مانگی 10، حاڵەتەکانی گەستنی سەگ 68 حاڵەت و مار پێوەدان 58 حاڵەت بووە، بەراورد بە مانگی رابردوو ئەو ژمارەیە نزیکەی دوو هێندەیە، بەڵام ئاماری پێوەدانی دووپشک کەمیکردووە.

ئاماری مانگی 9ی ئەو نەخۆشخانەیە دەریدەخات 36 حاڵەتی گەستنی سەگ و 10 حاڵەتی مار پێوەدان هەبووە.

لەمانگی 9 ژمارەی ئەوانەی بەهۆی پێوەدانی دوپشک داخلی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر کراون 77 کەس بوون، بەڵام ئەو ژمارەیە لە مانگی 10 بووەتە 29 حاڵەت.

لەمانگی 10 ژمارەی ئەو نەخۆشانەی سەردانی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێریان کردووە 15 هەزار و 167 نەخۆش سەردانیان کردووە، بەڵام لە مانگی 9 ژمارەی ئەو کەسانەی سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە 15 هەزار و 484 نەخۆش بوون.

نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر لەمانگێکدا 15 هەزار نەخۆشی ...

نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر لەمانگێکدا 15 هەزار نەخۆشی چارەسەر کردووە