لە ماوەی 12 کاتژمێردا

زۆرترین بڕی باران لە هەولێر و کەمترین لە دەربەندیخان باریوە

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی بارانبارین زۆر بەی ناوچەکانی هەرێمی گرتەوە بەشی پێشبینی کەش و هەوای هەرێم بڕی باران بارینی لەماوەی 12 کاتژمێردا لە ناوچە جیاوازەکان بڵاوکردەوە و زۆرترین باران لە هەولێرە کە 28.2 ملم باریووە و کەمترین لە دەربەندیخان بووە کە 0.2 ملم بووە.

وەزارەت گواستنەوە ئاماژەی بەوەکردووە، کاریگەری ئەو بارانە بەرەو لاوازی دەچێت و لە ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵات و گەرمیان دوای نیوەش کۆتایی دێت.

دەشڵێت، سبەى ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما یەک پلە نزمتر دەبێتەو

 بڕی بارانى 12 کاتژمێرى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم.
هەولێر 28.2 ملم
شەمامک 27.5 ملم
پیرمام 22.7 ملم
سلێمانى 19.0 ملم
چەمچەماڵ 5.8 ملم
دهۆک 12.4 ملم
زاخۆ 15.2 ملم
ئاکرێ 1.2 ملم
ئامێدى 17.6 ملم
بامەرنێ 20.2 ملم
بازیان 5.6 ملم
دەربەندیخان 0.2 ملم
دوکان 11.2 ملم
هەڵەبجە 4.8 ملم
هەڵشۆ 2.2 ملم
کەلار 3.6 ملم
کانى ماسى 16.4 ملم
مانگیش 17.4 ملم
مەیدان 9.8 ملم
پێنجوێن 14.8 ملم
قەڵادزێ 7.6 ملم
باتوفە 15.0 ملم
کەرکووک 1.0 ملم
دووز 0.4 ملم
خانەقین 4.6 ملم