بانكی ناوه‌ندی قسه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر نرخی دۆلار ده‌كات
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
له‌باره‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار، بانكی ناوه‌ندى عێراق داوا له بازرگانان ده‌كات، بۆ كڕینی دۆلار په‌نا نه‌به‌نه به‌ر قۆرخكارانی بازاڕ، به‌ڵكو سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن.
کەمێک پێش ئێستا بانكی ناوه‌ندی، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ناوەڕۆکی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كه‌ی ئاشکرا کرد لەبارەی كاردانه‌وه‌و كاریگه‌ریه‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له بازاڕه ناوخۆییه‌كان.
بانکی ناوەندی دەڵێ؛ به له‌به‌رچاوگرتنی په‌سه‌ندكردنی میكانیزمه‌كان بۆ پاراستنی كه‌رتی بانكی و كڕیاران و سیستمی دارایی، له كاتێكدا سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی بازرگانی ده‌ره‌كی (بۆ مه‌به‌ستی كرێدیت یان گواستنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یی) به ته‌واوی به نرخی فه‌رمی هه‌زار و 465 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك وه‌رده‌گیرێت، بۆ حه‌واڵه‌كردنیش له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دۆلارێك هه‌زار و 470 دینار وه‌رده‌گیرێت.
بانكی ناوه‌ندی ده‌شڵێ “بۆیه داوا له بازرگانان ده‌كه‌ین ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن و په‌نا بۆ نێوه‌ندكار و كه‌سانی قۆرخكار نه‌به‌ن بۆئه‌وه‌ی خه‌رجی ناڕه‌وایان پێنده‌ن و خۆیان راسته‌وخۆ دۆلار له بانكه‌كان وه‌ربگرن”.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له بڕیارنامه‌ی ژماره (351)ی ساڵی 2022 سه‌باره‌ت به نه‌دانی ره‌سمی گومرگی و بڕی باج پێشوه‌خته جێبه‌جێده‌كرێت، به‌ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری زیاده‌یه له‌سه‌ر دۆلار، هه‌روه‌ها رێكاره‌كانی پێدانی دۆلار به بازرگانانیش ئاسان ده‌كرێن به‌لابردنی سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارانه‌ی وه‌رگرتنی دۆلار سنوردار ده‌كه‌ن.
داواش له بانكه‌كان ده‌كات، به‌رپرسیارێتی خۆیان له ئاسانكاری و خێراكردنی ڕێكاره‌كان بۆ كڕیاره‌كانیان له ئه‌ستۆ بگرن، بۆ دڵنیابون له ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به دراو به باشترین شێوازی بانكی و به كه‌مترین رێكار و به له‌به‌رچاوگرتنی مه‌رجه یاساییه دامه‌زراوه‌كان.