11 کەسیان لەژێر چاودێری چڕی پزیشکین

لە گوندێکی مەریوان ژمارەیەک خەڵک ژەهراوی بوون

964+
ئەحمەد مستەفا

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی هانا، پاش ژەهراوی بوونی کۆمەڵێکی زۆر لە دانیشتووانی گوندی سەردۆشی مەریوان، یەکێک لەوانەی ژەهراوی بووە ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە.

ئەو رێکخراوە کە چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەکات ئەوەشی وتووە، “دۆخی تەندرووستی زۆربەیان ناجێگیرە”.

ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە، دوای ئەوە بووە دوو رۆژ لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان لە بەشی چاودێری چڕ ماوەتەوە.

له‌ سۆران پێنچ ئه‌ندامى خێزانێك ژەهراوی بوون

له‌ سۆران پێنچ ئه‌ندامى خێزانێك ژەهراوی بوون

رێکخراوی هەنگاو ئەوەشی وتووە، رێژەیکی بەرچاوی دانیشتووانی گوندەکە بە هۆی ژەهراوی بوونەوە تووشی گێژبون و رشانەوە هاتوون، هەر بۆیە 11 کەسیان لە نەخۆشخانەیەکی شاری مەریوانن و یەکێکیان گورچیلەیەکی لەدەستداوە.

ئەو رێکخراوە لەبارەی هۆکاری ژەهراویبوونەکە ئەوەی نوسیووە، “تائێستا هۆکارەکانی ژەهراویکردنی ئاوی گوندی سەردۆش نادیارە و هێزە ئەمنیەکان هیچ جۆرە کار و چالاکیەکی پێویستیان سەبارەت بەم رووداوە ئەنجام نەداوە”.