ئەو ناوچانە کامانەن؟

ئەمشەو نمە باران لەچەند پارێزگایەکی هەرێم دەستپێدەکات

964+

ژووری هەواڵ

بەشی پێشبینی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم دەڵێت، ئەمشەو لەچەندین ناوچەی هەرێم ئەگەری نمە باران هەیە بەتایبەت ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکوری هەرێم.

ئەو شوێنانەی پیشبینی دەکرێت نمەبارانی لێ ببارێت باکوری هەولێر و پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانن، جگە لەبوونی هەورە بروسکە.

بەشی پێشبینی کەشناسی رایگەیاندووە لەماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی باران بارین لە قەزای ئامێدی بووە بەجۆرێک 4.2 ملیم باران باریوە، لە بامەڕنێ دوو ملیم و لە هەلشۆ ملیمێک باران باریوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، لە دینارتە زیاتر لە حەوت ملیم باران باریوە.

گۆڕانی کەشوهەوا 10 هەزار خێزانی عێراقی ئاوارە کردووە

گۆڕانی کەشوهەوا 10 هەزار خێزانی عێراقی ئاوارە کردووە