خۆیان بۆ پاڵەوانیەتیەکان ئامادە کردووە

یانەیەکی نوێی شەترەنج لە هەولێر کرایەوە

964+

هێژا خەسرەو – هەولێر

لە هەولێر یانەی مەلیک بۆ شەترەنج کرایەوە و یانەکەش ئامانج و بەشداریکردنی لە پاڵەوانیەتی داهاتووی شەترەنج ئاشکرا دەکات و یاریزانی ئامادەی بۆ پاڵەوانییەتییەکە ئامادەکردووە.

یانەی مەلیک بۆ شەترەنج یاریزانی لەسەرجەم تەمەنەکان و لە سەر هەردوو ئاستی کچان و کوڕان پێگەیاندووە، ژمارەی یاریزانانیشی دیارنییە، چونکە تەنیا یاریزانە ئاستبەرزەکان دەهێڵنەوە بۆ ئەوەی لە پاڵەوانییەتییەکاندا ئەنجامی باش و بەرچاو بەدەستبهێنن.

دانەر جەمالی سەرۆکی یانەی مەلیک بۆ شەترەنج بە 964ـی راگەیاند، ئێمە باشترین یاریزانەکانمان کۆکردووەتەوە، ئەنجامەکانی ئەو یاریزانانە زۆر باش بووە، هەروەها لە پێگەیاندنی یاریزانان ئێمە پێشەنگین و گرنگی زۆر بە سەنتەری پێگەیاندنی یاریزانان دەدەین، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا سوودیان لێببینین.

یانەی مەلیک لە پاڵەوانییەتی عەرەبی لە میسر بەشداردەبێت کە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، بە سێ یاریزانی کچ و سێ یاریزانی کوڕ یاریدەکات.

یانەی مەلیک، لەساڵی 2018 وەک سەنتەرێکی فێرکاری شەترەنج دامەزرا، بەوتەی بەرپرسانی ئەو سەنتەرە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ یانەی مەلیک بە فەرمی کرایەوە، بەڵام ئەو سەنتەرە فێرکاریە وەک خۆی دەمێنێتەوە.

زۆرترین یاریزانی سه‌نته‌ری شه‌تڕه‌نجی مه‌لیك گه‌ی...

زۆرترین یاریزانی سه‌نته‌ری شه‌تڕه‌نجی مه‌لیك گه‌یشتنه‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق